وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە وڵاتی ئوگاندا و هاوکاری جلوبەرگ بە سەر سەدان منداڵ دابەش کرد.
کاروانی ئومێد کە بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خێرخوازی لە وڵاتی ئوگاندایە بێ راوەستان بەردەوامە لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانی خێرخوازی.
وەقفەکە پێشتر چالاکییەکانی وەک سەربڕینی قوربانی عەقیقە و شوکر، ئامادەکردنی ئێوارەخوانی مەولوودی پێغەمبەر، دروستکردنی مزگەوت، ئەنجامدانەوەی نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو بۆ سەدان کەس، دابەشکردنی بزنی شیردە و دابەشکردنی کەڵوپەڵی نووسین بە سەر سەدان قوتابیی ئەنجام دابوو.
سەدات واتان سەرۆکی دەزگای کاروانی ئومێدی وان سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و وتی، "ئێمە وەک کاروانی ئومێد لە ئوگاندایین. ئێمە ئەو هاوکارییە جلوبەرگانەی کە ئێوە دەیبەخشن لێرەوە دەبەخشین بە منداڵانی هەژار. خودا خێرتان بنووسێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٥٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا تاوەکو ئێستا ٤٧٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.
حزب الله-ی لوبنان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی نوێ بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازاییەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەر لە باکووری حەیفای داگیرکراوی کرد.
لە پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی ڕیکۆرد شکێن بۆ ١١ کەس بەرزبووەوە.